Zephaniah 1

1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:

ئاگادارکردنەوە بۆ هاتنی وێرانکاری

2«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەوی
بە تەواوەتی دادەماڵم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،
باڵندەکانی ئاسمان و
ماسییەکانی دەریا دادەماڵم.
بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و
مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

پێشبینییەک سەبارەت بە یەهودا

4«دەستم بۆ سەر یەهودا و
بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.
ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،
ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،
5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن
بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،
ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،
هەروەها سوێند بە مۆلەخیش
خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم هەواڵی ڕۆژان 28‏:3.‏
دەخۆن،
6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و
ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»

7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،
چونکە ڕۆژی یەزدان
ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏
نزیکە.
یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،
بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.

8لە ڕۆژی قوربانی یەزدان
میران سزا دەدەم
هەروەها کوڕانی پاشا و
هەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.
9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم
کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،
باز دەدەن: نەریتێکی بتپەرستانە، بڕوانە یەکەم ساموئێل 5‏:5‏‏.‏

ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن
لە ستەم و فێڵبازی.

10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،
دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،
ناڵەناڵ لە”گەڕەکی نوێ“دێت،
دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.
11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش
گەڕەکێک بووە لەناو بازاڕی گەورەی ئۆرشەلیم.‏
بناڵێنن،
هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،
هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.
12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم و
ئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،
ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،
لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:
”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“
13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،
ماڵیان وێران دەبێت.
ماڵ بنیاد دەنێن و
تێیدا دانانیشن؛
ڕەز دەچێنن و
لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.

ڕۆژی گەورەی یەزدان

14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،
نزیکە و زۆر بە پەلەیە.
هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،
پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.
15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،
ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،
ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،
16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە
لە دژی شارە قەڵابەندەکان و
لە دژی قوللە بەرزەکان.

17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،
وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،
چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.
ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و
هەناویشیان وەک زبڵ.
18نە زیو و نە زێڕەکەیان
ناتوانن دەربازیان بکەن،
لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.

«بە ئاگری ئیرەییەکەی
ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏

هەموو زەوی هەڵدەلووشێت،
چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات
بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»
Copyright information for CkbKSS